AP ١٤٠٥ ڕەزبەر ١ ٠٨:٢٤

پاگەندەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دیدارمان لەگەڵ ئێران باش بوو

پاگەندەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دیدارمان لەگەڵ ئێران باش بوو

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بانگەشەی دیدارێکی باشی لەگەڵ ئێرانییەکان لە نیویۆرک دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە پشتبەستن بە کەناڵی ئەلجەزیرە، تۆمی پیگۆت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئیدیعای کرد کە دیدار لەگەڵ ئێرانییەکان باش بووە و ترامپ دوو بژاردەی خستۆتە بەردەم تاران: درێژەدان بە کارە "خراپەکان" و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی دەرئەنجامەکانیان یان هەڵبژاردنی ڕێگای ئاشتی و خۆشگوزەرانی!

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا پێی وایە بژاردەی ئاشتی و خۆشگوزەرانی باشترین بژاردە بۆ ئێرانییەکان دەبێت و ترامپیش سوورە لەوەی ئێران نەتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت.

پێشتریش ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هەواڵی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە نیویۆرک وتی: گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی ئەمریکی لە ڕێگەی ناوبژیوانێکی قەتەرییەوە بووە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەم گفتوگۆیە بە ئامانجی گەیاندنی بارودۆخی ئێران ئەنجام دراوە، لەوانە کۆتایی هێنان بە شەڕ لە هەموو بوارەکاندا، ڕاگرتنی کردەوەی شەڕانگێزی ئەمریکا، گەمارۆی دەریایی و شەڕی ئابووری، ئازادکردنی سەروەت و سامانی ئێران و هتد.

News ID 60484

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha